حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی وه‌ڵامی حكومه‌تی عێراق ده‌داته‌وه لەبارەی ناردنی مووچه له‌به‌غداوه، ڕاشیدهگهیهنێت، کە هه‌رێم هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، عێراق ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان بكات.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، "ئێمە ته‌نها له‌میدیاكانه‌وه له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقمان بیستووه كه پێش نه‌ورۆز مووچه‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
دەشڵێت، "ئه‌وه‌ی ده‌زانین، بڕیاروایه عێراق به‌ر له‌هاتنی نه‌ورۆز بڕێك پاره ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش كه ڕه‌وانه ده‌كرێت به‌گوێره‌ی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شده‌كرێت".
لەبارەی ئەوەی ئه‌گه‌ر بەغدا پاره‌ی ڕه‌وانه نه‌كرد بۆ مووچه، ئایا هه‌رێمی كوردستان به‌ر له‌هاتنی نه‌ورۆز مووچه دابه‌شده‌كات، سه‌فین دزه‌یی ئاشکرایکرد، کە "لە (٥٠٪) داهاتی نه‌وتی هه‌رێممان له‌ده‌ستچوه، ئێستاش به‌گوێره‌ی ئه‌و داهاته‌ی كه له‌به‌رده‌ستدایه به‌گوێره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت مووچه دابه‌شده‌كه‌ین".
سەبارەت بە په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هەولێر و بەغداش، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کە له‌دوو رۆژی ڕابردوو گفتوگۆیه‌كی زۆر جدی له‌نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه هەبووە، دواین وتاری عەبادیش لەبارەی دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ ناردنی مووچه‌ی هەرێم، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و گفتوگۆیە بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە