ڕۆیته‌رز: واشنتۆن لێخۆشبونی نوێ‌ بۆ عێراق دەردەكات

ڕۆیته‌رز: واشنتۆن لێخۆشبونی نوێ‌ بۆ عێراق دەردەكات

پەیامی کورد... ڕۆیته‌رز: واشنتۆن لێخۆشبونی نوێ‌ بۆ عێراق دەردەكات

ئاژانسی رۆیتەرز ڕایده‌گه‌یه‌نێت،" واشنتۆن لێخۆشبونی نوێ‌ بۆ عێراق دەردەكات تا پارەی كارەبای ئێران بدات،به‌وه‌ش دەیەوێت فشارەكانی تاران لەسەر بەغدا كەمبكاتەوە".

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،"بەرپرسێكی ئەمریكی رایگەیاندوە: ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوە, لێخۆشبونی نوێی ئیمزاكردووە, كە رێگە بە عێراق دەدات پارەی كارەبای ئێران بدات, بۆ یەكەمجاریشە ڕێگە دەدات پارە لە ئەژماری بانكی ناعێراقی دابنرێت, بۆ دانی ئەو پارەیە".

بەرپرسەكەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە،"واشنتۆن هیوادارە ئەو لێخۆشبونە كە بۆ ماوەی (120)رۆژە, فشاری ئێران لەسەر عێراق كەمبكاتەوە لەپێناو بەدەستهێنانی شایستە دارایەكانی, كە پێشتر تەنها لەئەژماری بانكی كۆتوبەنكراو لەعێراق دادەنرا".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌،"تاران فشار لەبەغداد دەكات بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی ئەمریكا بۆ خەرجكردنی پارەكانی, لەرێی راگرتنی هەناردەی غازی سروشتی لە ئێرانەوە بۆ عێراق, كە ئەوەش توانای بەرهەمهێنانی كارەبای كەمكردووەتەوە و ناچاری كردووە بەم وەرزی گەرمایە پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان كەمبكاتەوە".

بەگوێرەی سزاكانی ئەمریكا, پارەی كڕینی كارەبا لە ئێران پێویستە تەنها لە ئەژمارێكی بانكی عێراقی كۆتوبەندكراو دابنرێت و بە رەزامەندی ویلایەتە یەكگرتووەكان خەرجبكرێت, بۆ ئەوەی پێداویستیە مرۆییەكانی پێبكڕێت.

ئاژانسه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌،"لێخۆشبونە نوێیه‌كه‌, رێگە بە عێراق دەدات پارەی كارەبای ئێران لە ئەژماری كۆتۆبەنكراو لە بانكەكانی دەرەوەی عێراق دابنێت, بەڵام ئێران هێشتا پێوستی بە رەزامەندی ئەمریكایە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پارانە و ناتوانێت لە لەدەرەوەی پێداویستیە مرۆییەكان مامەڵەی پێوەبكات".

هه‌روه‌ها هاتووه‌،"واشنتۆن ئومێدی وایە ئەو لێخۆشبونە تازەیە, فشاری ئێران لەسەر عێراق سوكبكات و فشارەكە بۆ ئەو وڵاتە بگوێزێتەوە كە پارەكە لە بانكەكەی دادەنرێت".

دەشڵێت،"پێویستە هاوكاری عێراقیەكان بكەین بۆ روبەڕوبونەوەی فشاری بەردەوامی ئێرانیەكان, بۆ گەیشتن بە پارەكانیان و واشنتۆن رووبەری لێخۆشبونەكانی فراوان كردووە, لەسەر داوای بەغداد".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە