پەیامی کورد ... شاعیرێکی کورد بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
ئەمر پێنجشەممە ١٥ی تەشیرنی یەکەم، عوسمان ھەورامی شاعیری كورد دوای تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیانی لەدەست دا.
مامۆستا عوسمان هەورامی لە ساڵی ١٩٤٠ لە تەوێڵە لەدایكبووە، ساڵی ١٩٥٩ لە بەشی زمانی كوردی لە كۆلێژی ئاداب لە بەغدا، وەرگیراوە، بەڵام لەبەر نەبوونی و هەژاری نەیتوانیوە كۆلێژ تەواو بكات، لە ماوەی تەمەنیدا چەندین پێشنیاری پێشكەش بە پەروەردە كردووە بۆ بژاركردنی هەندێك كتێبی خوێندنەوەی كوردی، هەروەها لە دانان و چاپكردنی كتێبی ئەلفبێی كوردیدا هاوكارییەكی بنەڕەتی كردووە.
لە زۆربەی گۆڤار و بڵاوكراوەكانی تایبەت بە ئەدەبیاتی منداڵان بەرهەمی بڵاوكراوەتەوە، زیاتر لە ١٥ كتێبی بۆ چاپ كراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە