پەیامی کورد... دوای 3 مانگ لە گەمارۆ ژمارەیەك چەكداری داعش لە تونێلێكدا لە ئەنبار كوژران
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرای كرد، هێزێكی حەشدی شەعبی ژمارەیەك چەكداری داعشیان لەناو تونێلێكدا لە خۆرئاوای ئەنبار گەمارۆداوە و سەرجەم چەكدارەكان كوژراون، ئەوەش دوای 3 مانگ لە گەمارۆدانیان.
بەپێی وتەی سەرچاوەكە، ژمارەیەك چەكداری رێكخراوی داعش لەناو تونێلێكدا بوون لە بیابانی قەزای راوە لە خۆرئاوای ئەنبار، بەڵام لەلایەن هێزێكی حەشدی شەعبییەوە گەمارۆ دراون.
رونیشكردووەتەوە، سەرجەم ئەو چەكدارانەی داعش لەلایەن هێزەكەی حەشدی شەعبییەوە كوژراون، ئەوەش دوای 3 مانگ لە گەرمارۆدانی تونێلەكە.
بەپێی زانیاریەكانی ئەو سەرچاوەیە، ئەو چەكدارانە خواردن و خواردنەوەیان لێبڕدراوە و بەپێی زانیاریەكان خۆكوژ بوون، ئێستاش حەشدی شەعبی سەرقاڵی هەڵكەندنی تونێلەكەیە بۆ دەرهێنانی تەرمی ئەو چەكدارانە و زانینی ژمارەیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە