پەیامی کورد ... دواهەمین ئامار و داتا سەبارەت بە کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا
ژمارەی تووشبووانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ٨٣ هەزار تووشبووی تێپەڕاند، کۆی تووشبووانی پەتەکەش لە جیهاندا گەیشتە چوار ملیۆن و ٨٠٥ هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ملیۆنێک و ٨١٢ هەزار کەس چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی دوایین ئامار و داتاکان ژمارەی تووشبووانی ڤیرووسی کۆرۆنا، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتوەتە چوار ملیۆن و ٨٠٥ هەزار و ١٨٦ کەس، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ٨٦٠ هەزار و ٣٦ کەس چاکبوونەتەوە و ٣١٦ هەزار و ٧٣٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی تووشبووان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی تووشبووانی پەتاکە گەیشتوەتە ملیۆنێک و ٥٢٧ هەزار و ٦٦٤ تووشبوو.
هاوکات لە ئێران لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبوونەوەی پەتاکە، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆیی ١٢٠ هەزار و ١٩٨ تووشبوو، ٩٤ هەزار و ٤٦٤ کەس چاکبوونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە شەش هەزار و ٩٨٨ کەس.لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەورووپایش لە بەریتانیا تا ئەمڕۆ ٢٤٣ هەزار و ٦٩٥ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٣٤ هەزار و ٦٣٦ کەس گیانیان لە دەستداوە، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا لە ئاڵمانیا گیانیان لەدەستداوە بە بەراورد بە ژمارەی تووشبووان لە ووڵاتانی دیکە کەمترە بە جۆرێک لە کۆی ١٧٦ هەزار و ٦٥١ تووشبوو، هەشت هەزار و ٤٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە