پەیامی کورد ... ئەمریکا دواهەمین کارتی فشار دەخاتە سەر ئێران ، ئەویش هەناردنی هێزی سەربازییە بۆ نزیک کەنارئاوەکانی ئەو ووڵاتە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئاندرێ کۆشکین سیاسەت ناسی سەربازی ڕووسیا لەو باوەڕەدایە کە ویلایەتەیەکگرتووەکان کەشتییەکانی خۆی بۆ نزیک کەنارئاوەکانی ئێران دەنێرێت تاکوو هۆشدارییەک بێ بۆ تاران .بەڵام ئایا ئەم کارە دەبێتە هۆکاری گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی ئێراندا ؟؟؟
جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە هەناردنی بۆمب هاوێژ و ناڤی فڕۆکەبەر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەواڵی دا تاکوو بە ووتەی ئەوە ووڵامێک بێت بۆ ئاماژەکان و هۆشدارییەکانی ئێران دژی هێزەکانی ئەمریکا کە لە ناوچەکە جێگیرن .
لە سەنەدی بڵاو کراوەدا هاتووە : " ئەمریکا بە دوای شەڕ لەگەڵ ئێران نییە بەڵام ئێمە ئامادەیی تەواومان هەیە تاکوو ووڵامی هەر جۆرە هەڕەشەیەک چ لە لایەن هێزی ڕاسپێردراوی سوپای پاسداران وەو یا خود هێزی سەربازی یاسایی و ئەرتەشی ئێرانەوەو بێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە