پەیامی کورد ... دوایین زانیاری لە سەر بوومەلەرزەکەی کرواتیا
حكومه‌تی كرواتیا ڕایگه‌یاند به‌هۆی بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته تا ئێستا ته‌رمی ٧ هاووڵاتی دۆزاونهتهوه.
دوێنێ سێشەممە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی٦.٤ پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ری وڵاتی كرواتیای هه‌ژاند و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان تا ئێستا ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵانه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ زۆرترین زیان به‌ر شاری پیترینیا كه‌وتووه كه به وته‌ی دارینكۆ دامبۆیچ سه‌رۆك شاره‌وانی شاری پیترینیا، نیوه‌ی شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و له ئێستادا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی گه‌ڕان به دوای قوربانییه‌كاندان. شاری پیترینیا له ٥٠ كیلۆمه‌تری زاگرێبی پایته‌خته.
ئه‌ندرێ پلنكۆیچ سه‌رۆك وه‌زیرانی كرواتیا داوای له سوپای وڵاته‌كه‌ی كردووه به هانای خه‌ڵكه‌وه بچن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە