پەیامی کورد ... لە دوای هەڕەشەی ئەمریکا لە دژی ئێران ، دوو فەروەند بۆمب هاوێژی ستراتیژیکی " بی – ٥٢ " ئۆپراسیۆنی شناساییان لە سەر ئاوەکانی کەنداوی فارس ئەنجامدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە داتاکانی چاودێری لە سەر سەرچاوەکانی هەوانەوەردی باشووری دەرکەوت کە ئەمڕۆ هەینی دوو فەروەند بۆمب هاوێژی ستراتیژیکی " بی – ٥٢ " ئۆپراسیۆنی شناسایییان لە سەر ئاوەکانی کەنداوی فارس ئەنجام داوە .
بۆمب هاوێژەکانی ستراتیژیکی " بی – ٥٢ " لە بنکەی ئاسمانی العدیدە لە ئیمارات بەرەو ئاسمان فڕیون و فڕۆکەی شەڕکەری جۆری " ئێف – ١٥ ش هاوڕایەتی کردووە . ئەم بۆمب هاوێژە توانای ئەوەی هەیە تاکوو جگە لە بۆمب گەلی ئەتۆمی ، مووشەک گەلی کرووز ی دوور مەوداش هەڵبگرێت . ئەم بۆمب هاوێژانە بە شێوەی گشتی ٥ خەدەمەی فڕینی هەیە کە بریتییە لە فەرماندەی فڕۆکە ، فڕۆکەوان ، ناڤبەری ڕادار ، ناڤبەر و هەروەها ئەفسەری شەڕی ئێلێکترۆنیکی یە . ئەم بۆمب هاوێژە ستراتیژیکییە دەتوانێ لە شەڕەکاندا ڕۆڵێکی پشتیوانی ئاسمانی نزیک ، هێشتنەوەی ئاسمانی ، هێرشی ستراتیژیک و هەروەها ئۆپراسیۆنی دەریایی لە ئەستۆ بگرێت . بی – ٥٢ توانای هەڵگرتنی ٣٢ تەن چەکی هەیە و لە ماوەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەحرایی بە تەنیایی ٤٠ لە سەدی بۆمبەکانی هێزەکانی هاوپەیمان بخاتە خوارەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە