دوو دیپلۆماتکاری ئه‌ڵمانی لە ئێران دەردەكرێن

دوو دیپلۆماتکاری ئه‌ڵمانی لە ئێران دەردەكرێن

پەیامی کورد... دوو دیپلۆماتکاری ئه‌ڵمانی لە ئێران دەردەكرێن

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایدەگەیەنێت تاران دوو دیپلۆماتکاری ئه‌ڵمانی نه‌ویستراوی له‌ خاكی خۆی ده‌ركرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ناسر كه‌نعانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگەیاند: دوو دیپلۆماتکاری ئەڵمانی بەهۆی دەستوەردانی نابەرپرسانەی وڵاتەکەیان لە کاروباری ناوخۆ و دادوەری ئێران دەرکران.

ئەوەش خراوەتەڕوو: دەرکردنی ئەو دوو دیپلۆماتکارە ئەڵمانییە لە تاران، لە وەڵامی دەرکردنی دوو دیپلۆماتکاره‌ ئێرانیه‌ بوو کە بەرلین لە 22ی شوبات بڕیاری دەرکردنی دابوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونیشی كردەوە: دەرکردنی دیپلۆماتکارەکانی لە لایەن ئەڵمانیاوە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە لە ماوەی رابردوودا دەسەڵاتی دادوەری ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر هاووڵاتییەکی ئێرانی - ئەڵمانیدا سەپاندبوو.

لای خۆشیەوە ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدا: بەرلینیش لەسەر هەمان بابەت بانگهێشتی بەرپرسی کاروباری ئێرانی کردووە.

باسی لەوەش كرد: بەرپرسی كاروباری ئێران ئاگادارکرایەوە کە پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی هاووڵاتییەکی ئەڵمانی قبوڵ ناکەین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە