پەیامی کورد ... لە پەیامێکدا وه‌زیری نه‌وتی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند : كۆمپانیای نه‌وتی چین (CNPC) و كۆمپانیای "تۆتاڵـ"ـی فەڕەنسا ، گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵوه‌شاندووەتەوە و ئه‌و ووڵاته‌یان به یه‌كجاری جێ هێشتووە.
ئەو دوو كۆمپانیایە که بۆ په‌ره‌پێدانی به‌شی گازی كێڵگه‌ی "پارسی باشوور" له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نەوتی ڕێژیمی ئێران گرێبه‌ستیان واژۆ كردبوو، بە ووتەی "بیژەن زەنگەنە"، وەزیری نەوتی ئێران ، لە گرێبه‌سته‌كانیان پاشگه‌ز بوونەتەوەوه و ئێرانیان بەجێ هێشتووە.
هۆکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی ئەو دوو کۆمپانیایە بۆ گه‌مارۆوە ئابوورییەکان ئەمریکا دژی ئێران دەگەڕێتەوە.
کۆمپانیای "تۆتاڵ" دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی كۆمه‌ڵێک ڕێوشوێنی یاسایی نێوده‌وڵه‌تییەوە ، نه‌مانتوانی له ئێران په‌ره به كاره‌كانمان بده‌ین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە