دوو ئێرانی دیکە لە ئەمریکا دەست بەسەر کران

دوو ئێرانی دیکە لە ئەمریکا دەست بەسەر کران

پەیامی کورد    ...     دوو ئێرانی دیکە لە ئەمریکا دەست بەسەر کران .

دادگەرەکانی ئەمریکا دوو کەسی ئێرانی دانیشتووی ئەو وولاتەیان بە تاوانی هەوڵ دان بۆ کڕینی تانکەری نەوت بۆ ئێران دەست بەسەر کردووە .

بە پیی راپۆرتێک بەرپرسانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە تاوانبار بوونی دوو کەسی بە ڕەگەز ئێرانی بە تاوانی هەوڵ دان بۆ کڕینی تانکەری نەوتی لیبەریایی و هەروەها دەتس بەسەر دا گرتنی ١٢ میلیۆن دۆلار کە بۆ کڕینی ئەم تانکەرە نەوتییانە پییان بووە هەواڵیدا .

واشینتۆن پۆست نووسی : دادگەرەکانی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە کە ئەم کەسانە بەشێک لە پیلانێک بوونە کە پارەکانیان لە ڕێگای ئەمریکاوە بۆ کڕینی نەوتکێش بۆ ئێران کانالیزە دەکرد .

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، دادگەرەکانی فێدراڵی لە واشینتۆن ئەمیری دیانەت فەرد  کە تەمەنی ٥٥ ساڵە چووە بۆ کڕینی نەوت ، تاوانی هەناردەکردن و پێشێلکردنی گەمارۆوەکانە ، و هەروەها بە شێوەی دووروودرێژ ماوەیەک خەریکی هاوکاریکردن بووە لەگەل بەرپرسانی ئێران لە سوپای پاسداران . هەروەها ئەم کەسە لەگەڵ کەسێکی بە ناوی کامران علی لاجمیری ٤٢ ساڵەدا هاودەست بوونە .

ئەم دادگەرانە شکایەتێکیان بۆ بەدەست هێنانی پارەی دەستنیشان کراو کە بۆ کڕینی تانکەری ٩٠٠ فووتی Nautic ، کە ئێستا ش بە " گۆڵف سکای " ناوی خۆی گۆڕیوە ، ڕێکخستنی یان بۆ کردووە . ئەم نەوتکێشە لە حاڵی ئیستادا لە خەلیجی فارس دا ڕاگیراوە .

هاوکات بنکە و دەفتەری کۆنترۆڵی داراییەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا گەمارۆگەلێکی لە دژی دیانەت فەرد کە دەوترێ بە انوی " عامر عەبدۆلعەزیز جەعفەر المتاج " بە تاوانی قاچاخی چەک و پێشێلکردنی گەمارۆوەکانی خراوەتە سەر .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە