دوو سەركردەی باڵای حەماس لە غەزە كوژران

دوو سەركردەی باڵای حەماس لە غەزە كوژران

پەیامی کورد... دوو سەركردەی باڵای حەماس لە غەزە كوژران


میدیاكانی فەلەستین كوژرانی دوو سەركردەی بزوتنەوەی حەماسیان لە غەزە راگەیاند.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی فەلەستین، جەواد ئەبو شەمالە و زەكەریا موعەمەر ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حەماس لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە كوژران

هاوکات ئاژانسی هەواڵی تایمزی ئیسرائیل لەم بارەیەوە نووسیویەتی:" جەواد ئەبووشەمالە، وەزیری داریی حەماس و زەکەریا ئەبوو معەممەر ، بەرپرسی پەیوەندییە ناوخۆییەکانی حەماس لە هێرشەکانی شەوی دووشەممە ٩ تشرینی یەکەمدا کوژراون.

ئەو ئاژانسە جەواد ئەبوو شەمالە، بە کەسێک ناو دەبات کە سەرچاوە داراییەکانی حەماسی بەڕێوە ئەبرد و بوودجەی بۆ چالاکییە سەربازییەکانی ئەم گرووپە تەرخان ئەکرد.

هەروەها زەکەریان ئەبوو معەممەر وەک کەسی متمانە پێکراوی یەحیا ئەلسنوار، رێبەری حەماس لە غەزە ناو دەبات کە داڕێژەری چالاکییە تیرۆریستی و سەربازییەکانی حەماس بووە دژی ئیسرائیل.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە