پەیامی کورد ... دوو تەقینەوە بەغدای هەژاند
دوو تەقینەوە لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق روویان دا کوژراو و برینداریش هەیە.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، کەمێک لەمەوبەری ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-1-2021، خۆکوژێک لە گۆڕەپانی تەیەڕان لە ناوچەی بابولشەرقی خۆی تەقاندووەتەوە.
دوای خۆتەقاندنەوەی ئەو خۆکوژە، بۆمبێک لەهەمان شوێن تەقیوەتەوە و بەهۆی هەردوو تەقینەوەشەوە، پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و حەوتی دیکەش بریندار بوون.
هێشتا هێچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە و هیچ ئامارێکی فەرمیش لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارکان، بەردەست نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە