پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ٣٣ه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان په‌یامێكی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "سەری رێز و نەوازش لە بەردەم گڵکۆی شەھیدانی ئەو دەڤەرە دادەنوێنین و هەمیشە لە یادمانن".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له تویته‌ری خۆی:
"له (٣٣) مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و ژمارەیەک گوند و گووندی دەڤەری خۆشناوەتی، کە رۆژی 1987/4/16 لەلایەن رژێمی بەعسەوە کیمیابانکران و بووەهۆی شەهیدبوون وبرینداربوونی سەدان کەسی بێ‌تاوان، سەری رێز و نەوازش لە بەردەم گڵکۆی شەھیدانی ئەو دەڤەرە دادەنوێنین و هەمیشە لە یادمانن، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی زیاتری کەس وکاری سەربەرزی شەھیدان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە