ئەمریکا : نەمانتوانی نێوەندگیری لە نێوان ئێران و سەعوودییە بکەین

ئەمریکا : نەمانتوانی نێوەندگیری لە نێوان ئێران و سەعوودییە بکەین
پەیامی کورد   ...  ئەمریکا : نەمانتوانی نێوەندگیری لە نێوان ئێران و سەعوودییە بکەین

جەیک سالیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند : بە هۆی (نەبوونی) پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ تاران، واشینتۆن نەیتوانی ڕۆڵی وەک ناوبژیوانێک لە دامەزراندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سەعوودییە بگێڕێت.

لە کاتی دانووستانەکانی سەعوودییە لەگەڵ ئێران، ئێمە لە پەیوەندییەکی نزیکدا بووین لەگەڵ ڕیاز و ئەم ووڵاتەش لە پێشهاتەکان ئاگاداری دەکردەوە.

ڕێککەوتنی نێوان ئێران و سەعوودییە پرسێکی ئەرێنییە، چوونکە پشتیوانی لە ئامانجی ئێمە دەکات کە کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدایە.

ئێمە پێشوازی لە کێبڕکێ لەگەڵ چین دەکەین و هیچ مانایەکی ناکۆکی لەگەڵیدا نییە، پێشبینیش دەکەین لە داهاتوودا جۆ بایدن گفتوگۆ لەگەڵ هاوتا چینییەکەی بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە