مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له‌ شاندێكی باڵای سه‌ربازیی ئیتاڵیا كرد

مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له‌ شاندێكی باڵای سه‌ربازیی ئیتاڵیا كرد

پەیامی کورد... مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له‌ شاندێكی باڵای سه‌ربازیی ئیتاڵیا كرد

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/4/2023، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی لە کۆلۆنێل دانێیلێ پیزانی، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سه‌ردانیان كرد بوو.

لە دیدارەکەدا كه‌ کۆلۆنێل ستێفانۆ سلڤادۆری فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، مه‌سرور بارزانی سوپاسی ئیتاڵییای کرد بۆ هاریکاری و پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ فەرماندەی پێشوو خواست لە ئەرکی داهاتوویدا و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لە فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی كوردستان کرد.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوه‌ گفتوگۆ كران.

شاندی سەربازی ئیتاڵیا جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی ئیتاڵیا و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، بە تایبەتی لە بواری ڕاهێنان کردەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە