پەیامی کورد... درۆنەكانی ئێران 82%ی پێكهاتەكانیان ئەمریكین
ناوەندێكی بەریتانی ئاشكرای كردووە، 82%ی پێكهاتەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی "شاهد"ی ئێرانی، لەلایەن كۆمپانیا ئەمریكییەكانەوە دروست كراون.
ناوەندی Conflict Armament Researchی بەریتانی تایبەت بە توێژینەوە بڵاویكردووەتەوە، یەكێك لەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە ئێرانیانەی كە ناوی "شاهد"ە و لە ئۆكرانیا خراوەتەوە خوارەوە، لەلایەن شارەزایانەوە پشكنینی بۆ كراوە.
ئەوەش هاتووە، دەركەوتووە كە لە 52 پارچە پێكهاتووە كە 40یان لەلایەن 13 كۆمپانیای ئەمریكی جیاوازەوە دروست كراون، 12 پێكهاتەكەی تریش "كەنەدی، سویسری، ژاپۆنی، تایوانی و چینی"ین، دەریشكەوتووە كە تاران كۆمپانیای وەهمی و نێوەندگیر بەكاردەهێنێت بۆ دەستخستنی ئەو پارچانە لە بازاڕدا.
ناوەندەكە باسی لەوەش كردووە، ئێران هەوڵی ئەوەی داوە هێما و ناوی ئەو كۆمپانیایانە لەسەر پارچەكان بشارێتەوە كە لە دروستكردنی درۆنەكانیدا بەكاریان دەهێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە