پەیامی کورد ... درووستکردنی ڕۆبۆتێک کە بتوانێت شێرپەنجە چارەسەر بکات بە چوونە ناو سییەکان
زانایانی زانکۆی لیدز توانیان چەناگە ڕۆبۆتییە بچووکەکان درووست بکەن کە دەتوانن لەناو سییەکاندا بجووڵێن بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی شێرپەنجە. ئەم چەناگە موگناتیسیانە کە تیرەکەیان تەنها 2.4 ملم و زۆر نەرمن، شێوەی خۆیان لەگەڵ ئاناتۆمی جەستەدا دەگونجێنن لەلایەن موگناتیسیەکانەوە.
چەناگە ڕۆبۆتیکییەکان لە کاتی جووڵەدا شێوە و شوێنی خۆیان بۆ پزیشک ڕادەگەینن و دوای ئەوەی دەگەنە شوێنی مەبەست، دەست بە چارەسەری ناوخۆیی دەکەن بە ڕیشاڵی لەیزەری چەسپاو.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم بڕبڕانە دەتوانن بە ڕێژەی ٣٧% قووڵتر لە ئامێرە ستانداردەکان بجووڵێن و کەمتر زیان بە شانەکان بگەێنن.
پرۆفیسۆر پیترۆ ڤاڵداستری، بەڕێوبەری تاقیگەی ستۆرم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، سوودی ئەم ڕێبازە نوێیە ئەوەیە کە لەگەڵ ئاناتۆمی دا دەگونجێت و بە تەواوی بە شێوەیەکی موگناتیسی کۆنترۆڵ دەکرێت. ئەم سێ تایبەتمەندییە سەرەکییە توانای ئەوەیان هەیە شۆڕشێک لە جووڵەی ڕۆبۆتەکان لەناو جەستەدا درووست بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە