پەیامی کورد ... درووست کردنی چەکی تیرباری دەستی نوێی ڕووسیا : " هەم بۆ بەستەڵەکی باکوور و هەمیش بۆ بیاوانەکان "
سەرچاوەیەک لە کۆمەڵەی پیشەسازی سەربازی ڕووسیا ڕایگەیاند :ئەمساڵ بەرهەم هێنانی چەکی تیرباری دەستی نوێی سووک لە ڕووسیابە پێی تیبارێکی دەستی دیکەی ڕووسی بە مارکەی RPK-16 دەست بە کار دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، تیرباری سووکی RPK-16 چەند ساڵ پێش درووست کراوە ، بە تێپەڕبوونی چەرخەیەکی تەواوی تاقیکاریگەلی سەرەتایی ، بە ئەرتەشی ڕووسیا ڕادەست کرا و لە هەموو ناوچە جیاوازەکانی ئاو و هەوایی کەڵکی لێوەرگیراوە .
سەرچاوەی ناوبراو بە پێی دەرئەنجام بەکارهێنانەکان لە تیرباری سووکی RPK-16 ، ژمارەیەەک لە بیروڕا و پێشنیارەکان خراوەتە ڕوو کە بە پێی بیرو باوەڕی ئەرتەشییەکان ، دەبێ جێبەجێ بکرێت . ئەم بیروڕا و پێشنیارانە کۆدەکرێتەوە و دیزاینی تیربارێکی نوێ لەمساڵەوە دەست پێدەکات .
بە ووتەی ئەو ئێستا ، RPK-16 ئیزنی جیبەجێ کردنی هەندێک ئۆپراسیۆنی گرینگ بە ئەرتەشی ڕووسیا نادات و بەم هۆکارەوە لە ڕاستیدا ، تیربارێکی دیکە لە حاڵی بەرهەم هێنان و درووست کردنە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە