پەیامی کورد ... پادشای سەعوودییە داوایەک ئاراستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات
پادشای سەعوودییە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات بەرامبەر بە ئێران ڕێکاری تووند بگیرێتە بەر
سەلمان بن عەبدۆلعەزیز پادشای عەرەبستانی سەعوودی ، داوای لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی کرد ، ڕێکاری تووند بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو هەوڵانەی ئێران لە بوارەکانی دەست پێڕاگەیشتنی بە چەکی کوشتاری بە کۆمەڵ بگرنە بەر .
بە پێی ڕاپۆرتێک مەلەک سەلمان کە لە سەرەتای مەراسیمی کردنەوەی هەشتەمین دەورەی مەجلیسی مەشوەرەتی ئەم ووڵاتە قسەی کرد ووتی : " عەرەبستان لە سەر مەترسیدار بوونی پڕۆژەی ناوچەیی نیزامی ئێران جەخت دەکاتەوە و دەستوەردانی ئەم ووڵاتە لە کاروباری ناوخۆی ووڵاتان و پالپشتی لە تێرۆریسم ، تووندڕەوی و فیرقە گەرایی ڕەت دەکاتەوە " .
هەروەها ووتی : " کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە گرتنە بەری ڕێکاری تووند لە بەرامبەر ئێران داوەت دەکەم کە هەڵگری قەدەغەی ئەوەی دەست پێڕانەگەیشتنی چەکگەلی کوشتاری بە کۆمەڵ و بەرفراوان کردنی بەرنامەی مووشەک گەلی بالیستیک و هەڕەشی ئاشتی و ئەمنییەتی بێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە