سکۆتلەندا لە ئەگەری سەردانیکردنی ئیبراهیم رەئیسی بۆ ووڵاتەکەی داوای دەست بەسەر کردنی دەکات
بڕیار وایە وایە ٢٦ مین خولی ڕێکخراوی گۆڕینی کەش و هەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژانی ١٠ و ١١ی ئەم مانگە لە شاری گلاسکۆ بەڕێوە بچێت.
بەپێی ڕاپۆرت و زانیارییەکان ئیبراهیم ڕەئیسی بە نیازە وەکوو سەرۆککۆماری سێزدەیەمین دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری کونفرانسەکە بکات.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی بەریتانیای تایمز ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکارانی قوربانیانی ئەشکەنجە و لە سێدارەدراو ، سکاڵای فەرمییان دژی ڕەییسی تۆمار کردووە و داوایان کردووە لەئەگەری هاتنی "ڕەییسی" بۆ گڵاسکۆ دەستبەسەری بکەن.
ئیبراهیم ڕەییسی (ئەندامی وەفدی کوشتن ) تۆمەتبارە دەستی سەرەکی هەبووە لە کۆمەڵکۆژی بەندکراوانی سیاسی لە هاوینی ١٩٨٧.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە