بەپەلە ... سوپاسی خیانەتکارانی ١٦ ئۆکتۆبەر دەکرێت

بەپەلە ... سوپاسی خیانەتکارانی ١٦ ئۆکتۆبەر دەکرێت

دوای دەرچوونی بەرهەم ساڵح بەسەروکكۆمار لە ڕێگەی فێڵكردن لە شاندی پارتی و ڕێكەوتنی ژێربەژێر لەگەڵ لایەنە شیعە دژە كوردەكان، وەفیق سامەڕایی كۆنە بەعسی و سەرۆكی هەواڵگری سەردەمی سەدام بە ئەڵاهوو ئەكبەر پێشوازی لە بەرهەم ساڵح دەكات و دەڵێ سوپاس بۆ پاڵەوانەكانی 16ی ئۆكتۆبەر.

وەفیق سامەرایی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "فەیسبووك"دا سوپاسی باڵی خیانەتی یەكێتی دەكات و دەنووسێ "ئەڵاهوئەكبەر، گەنجانی عێراق ڕێگەیان نەدا نوێنەری سەربەخۆییخوازەكان ببێتە سەركۆمار، سوپاس بۆ ڕۆڵی گەورەی ئێوە ئەی گەنجە پاڵەوانەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ی یەكێتی، سوپاس بۆ ئێوە ئەی پاڵەوانەكانی دووی ئۆكتۆبەریی 2018".

پێش وەفیق سامەراییش، ژمارەیەكی زۆر لە كۆنەبەعسی و شۆڤێنییەكانی عەرەب شاگەشكە و خۆشی خۆیان بەسەركەوتنی بەرهەم ساڵح دەربڕی بۆ پۆستی سەرۆکكۆمار، لەنێواندا حەنان فەتلاوی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە