پەیامی کورد ... چین و هێند لە دانیشتنەکەی مۆسکۆ بۆ کارێکی گرینگ لە سنوورەکان ڕێکەوتن
چین و هێند لە دانیشتنەکەی مۆسکۆ بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و گفتۆگۆەوەکان لە سنوورەکان ڕێکەوتنیان ئەنجامدا .
چین و هێند لە دوای دانیشتنێکی دیپلۆماتی لە ئاستێکی باڵا لە مۆسکۆ دا ڕێکەوتنیان ئەنجام دا کە ئەو ئاڵۆزیانەی کە سەر لە نوێ دەستی پێکردووەتەوە لە سنوورەکانی هیمالایا کەم بکەنەوە و بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە هەنگاو بنێن .
بە پێی ڕاپۆرتێک وانگ ئیی ، ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوەی چین و جاشیانکار ، وەزیری کاروباری دەرەوەی هێند ، ڕۆژی پێنجشەممە لە مۆسکۆ دیدار و چاوپیکەوتنیان ئەنجام دا و گەیشتنە ڕێکەوتنێکی ٥ ماددەیی . ئەم کۆبوونەوەیە لە پەنای دانیشتنی ڕێکخراوی هاوکارییەکانی شانگهای ئەنجام درا .
جێگای ئاماژەدانە ، هێند و چین یەکتر بە هاوێشتی گووللەی ئاسمانی تاوانبار کردووە کە ئەمە پێشێلکردنی پڕۆتۆکۆڵی کۆنی بەکار نەهێنانی چەکی گەرمە لە سنوورە هەستیارەکاندا .
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : چین داوای لە هێند کردووە کە بەپەلە جمووجووڵەکانی وەکوو هاوێشتن و هەروەها ئەو هەنگاو جووڵە مەترسیدارانەی کە ڕێکەوتنەکانی هەردوو لایەن پێشێل دەکات ، ڕابگرن و هێزەکانی سنووری هەردوو لایەن بەپەلە لەیەک جیا ببنەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە