پەیامی کورد... ئەمڕۆ شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین و باران، هەرێم دەگرێتەوە
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات، لە ئەمڕۆ شەممە، خێرایی با زیاد بکات و خۆڵبارین دەست پێ بکاتەوە و لە هەندێک ناوچەش باران ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی شەممە لە نێوە ڕووەوە خێرایی با زیاد بکات (20-30) کم/ک و هەندێک جار چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35کم/ک ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ کەمبوونەوەی مەودای بینین (Visibility) لە هەموو ناوچەکان بە تایبەت لە ناوچەکانی هەولێر و کەرکووک و گەرمیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسمان لە نێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک هەورە تریشقە (Thunderstorm) و نمە بارانی کەم بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە