بەپەلە ... بەهێزترین فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکی بۆ شەڕ لە دژی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کرا

بەپەلە  ...  بەهێزترین فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکی بۆ شەڕ لە دژی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کرا

ئەمریکا بۆ یەکەمین جار فڕۆکەی شەڕکەری ڕادارشکێنی نەوەی پێنجەمی " ئێف-35آ " ی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەناردووە .پەیامی کورد  ...   

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ناوەندی فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا " AFCENT " ئەم شەڕکەرانە زۆر بەهێزن و پەیوەستن بە پیشەسازی زۆر پێشکەتووەی ڕادارشکێن و نوێترین چەکە ، کە هێزی لە ڕادەبەدەری هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەکە زیاتر دەکات .

ژنڕاڵ جۆزێف گاستێل فەرماندەی " AFCENT " ڕایگەیاند : ئەم شەڕکەرانە بە تایبەتمەندییە بالاکانی خۆی ئەمنییەت و سەقامگیری لە شانۆی سەربازی زۆر زیاتر دەکات و دەبێتە هۆی ترس هێرشبەران .

  دەیڤید گۆڵدفین بەرپرسی ناوەندی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لەمبارەوە ڕایگەیاند و ووتی : " شەڕکەری " ئێف-35آ  " پێشکەوتوویی و لێهاتوویی ئەمریکا لە ئاسمان لە هەر دۆخ و کات و ساتێکدا بێت دەستەبەر دەکات . ئەم شەڕکەرە گرینگترین بەرگری هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت کە ئێمکانیاتی هەمگەرایی و دابەش کردنی ئەو ، بەرگری ئاسانتر و دەستەبەر دەکات ".

 پێشتر ئەم ئەەرکە لە سەر شانی شەڕکەرگەلی نەوەی پێنجەمی جۆری " ئێف ٢٢ " بوو و لە ماوەی سالانی شەڕدا پاڵپشتییەکی باش بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان بوو و لە ئۆپراسیۆنی شەڕ لە دژی گرووپی تیرۆریستی داعش دا بەشدارییان هەبوو و ڕۆڵی گرینگیان لە کۆکردنەوەی زانیاری شناسایی لە ئاکامی تێکهەڵچوونەکاندا بە جێ دەگەیاند . یەکێک لەم نموونانە ، لە ناوبردنی فڕۆکەی سووری لە ڕێگەی شەڕکەری هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٧ و ئۆپراسیۆنی هێزی دەریایی لە دژی ژێرساختی دەوڵەتی بەشار ئەسەد ناوبردراوە .

ووتەبێژی AFCENT ڕایگەیاند : " جێگیرکردنی شەڕکەری " ئێف ٣٥ " هەنگاوێکی پیلان داڕێژراوە . بەلام ئەو ئاماژەی بەوەنەدا کە ئایا ئەم شەڕکەرانە لە ئەفغانستان یش جێگیر دەکرێن یا خود نا کە سێپتەمبەری ساڵی ڕابردوو شەڕکەری ئەمریکی بۆ یەکەمین جار لە ئۆپراسیۆنی سەربازیدا بەشداری کرد .

هەواڵی پەیوەندیدار بە جێگیر کردنی شەڕکەری نەوەی پێنجەمی ئەمریکا لە بواری بەردەوامیدان بە کەمپینی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ لە دژی ئێران بڵاو دەکرێتەوە کە هێزەکانی ئەو ووڵاتە ڕاستەوخۆ لە نزیکی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لە حاڵی ئامادەباشی و ئۆپراسیۆنی سەربازین .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە