پەیامی کورد... ئۆكرانیا: ڕوسیا توانای شهڕكردنی نهماوه
وتەبێژی سوپای ئۆكرانیا ڕایدەگەیەنێت: ئەو هەواڵانەی باس لە كوشتنی 600 سەربازمان دەكەن لە یەك بۆردوومانی روسیادا دورن لە راستییەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانیەكان، سێرگی تشیریفاتی وتەبێژی سوپای ئۆكرانیا ڕایگەیاند: ئەو بۆردوومانەی روسیا باسی دەكات لەناوچەی كراماتورسك بووە و ژێرخانی ئەو ناوچەیەی كردووەتە ئامانج و هیچ كەسێك لەو بۆردومانەدا گیانی لەدەست نەداوە.
ئاشكراشیكرد: ڕووسیا توانای شەڕكردنی نەماوەو، ئامانجی روسیاش لە بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە ئەوەیە كە دەیەوێت سەركەوتنەكانیش ئۆكرانیا لە جەنگەكەدا بشارێتەوە و لە بۆردوومانێكیاندا بۆ سەر ناوچەیەكی ئۆكرانیا 600 سەربازی سوپای ئۆكرانیان كوشتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە