دادگای گشتی شاری سەقز سزای ٧٤ شەلاقی بە سەر چالاکێکی کوردی ڕۆژهەڵاتدا سەپاند

دادگای گشتی شاری سەقز سزای ٧٤ شەلاقی بە سەر چالاکێکی کوردی ڕۆژهەڵاتدا سەپاند

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، بەختیار خۆشنام، چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز لە لایەن لقی ١٠١ ی دادگای گشتی ئەم شارەوە بە تاوانی تێکدانی بیروڕای خەڵک و شێواندنی پڕەنسیپی گشتی لە کۆبوونەوەی پشتیوانی لە ڕێفراندۆمی کوردستانی باشوور و هەروەها بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ئەم ڕاپرسیە بۆ هەواڵنێرەکان و بڵاوکردنەوەی فیلم و فۆتۆ بە ٧٤ قەمچی و ١ میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن سزا دراوە.

جێگەی ئاماژەیە لێدانی قەمچی وەک سووکایەتی بە ئینسان چاوی لێ دەکرێت و لە لایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆنوانسیوەنە نێونەتەوەییەکانەوە قەدەغە کراوە.

ڕاپرسی کوردستانی باشوور، بۆ سەربەخۆیی ڕۆژی ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ بەڕێوەچوو کە زیاتر لە ٩٢ لە سەدی خەڵکی کوردستان بە (ئەرێ) دەنگیان بەم ڕاپرسییەدا. هەرچەندە بە هۆی باروودۆخە ناوچەیی و جیهانییەکانەوە ئەم ڕاپرسییە ئەنجامێکی نەبوو، بەڵام ئەوکات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات زۆر بە گەرمی پشتیوانی لەم ڕاپرسییە کراو خەڵک بە دەربڕینی شادی و خۆشی پشتیوانیان لە خواستی سەربەخۆیی کورد کرد لە کوردستانی باشوور

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە