پەیوەندییەکانی سەرجەم تۆڕەکانی پەیوەندیکردن لە عیراق لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک ڕادەگیرێت .
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، كۆمیسیۆنی گه‌یاندن و ڕاگه‌یاندنی عێراق بڕیاریداوە پەیوەندییەکانی سەرجەم تۆڕەکانی پەیوەندیکردن لە عیراق لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک رابگرێت.
ئومێد محه‌مه‌د، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند : " ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی حكومه‌تی عیراق بڕیاریداوە له‌مڕۆوه سه‌رجه‌م تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كۆڕه‌ك رابگرن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیاری راگرتنەکە ئاڕاستەی سەرجەم تۆڕەکانی پەیوەندیکردن لە عێراق کراوە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ راگرتنی پەیوەندییەکان بەردەوامی دەبێت و هیچ کۆمپانیایەک ناتوانێت پەیوەندی بە کۆڕەکەوە بکات".
٢٠ی ئەم مانگە، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق لە راگەیندراوێکدا رایگەیاند، "بەهۆی پابەند نەبونی كۆمپانیای كۆڕەك بە جێبەجێكردنی بەندەكانی تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی كاركردن، بڕیاردراوە بە پچڕاندنی پەیوەندیی سەرجەم كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن بە كۆمپانیای ناوبراو".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە