لە پیرانشار چوار هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

لە پیرانشار چوار هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

پەیامی کورد... لە پیرانشار چوار هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە دوو کەسیان لە یەک خێزانن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ١٦ی ئەپریلی ٢٠٢٢، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پیرانشار سێ هاووڵاتییان بە ناوەکانی عومەر ئیبراهیم نادری، لەیلا ئیبراهیم نادری (کچی عومەر) و سەید ناسر حوسێنی دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ کەسە خەڵکی گوندی «سۆغانلو» سەر بە شاری پیرانشار بوون و بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەمڕۆ دووشەممە هەر یەک لە عومەر ئیبراهیم نادری و سەید ناسر حوسێنی دوای ئەوەی کە بە نووسراوە بەڵێننامەیان پێ پڕ کراوەتەوە ئازاد بوون و دوو کەسی دیکە هێشتا دەستبەسەرن.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی خاکەلێوە هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەعدی مەحموودی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم کەسانە لە بەر دەستدا نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە