پەیامی کورد ... حەوت بیرمه‌ندی كورد خرانە لیستی بیرمه‌ندانی جیهانه‌وه
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ستانفۆرد(Stanford) ئه‌مریكی٧ بیرمه‌ندی كورد ده‌چنه ناو لیستی بیرمه‌ندانی جیهانه‌وه.
زانكۆی ستانفۆرد ئه‌مریكی كه دووه‌مین زانكۆی جیهانه، به‌پێی نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی كه له گۆڤاری (PLOS) بڵاویكردۆته‌وه ناوی 161 هه‌زار بیرمه‌ند و پسپۆڕ و توێژه‌ری بڵاوكردۆته‌وه كه له بواره جیاجیاكانی زانستی وتار و توێژینه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه، له ناو ئه‌و لیسته‌دا ناوی 7 بیرمه‌ند و پسپۆڕی كورد هاتووه كه هه‌موویان سه‌ر به زانكۆی كوردستانن له پارێزگای سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
له‌وباره‌یه‌وه ڕه‌حمه‌ت سادقی سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان له پارێزگای سنه به ئاژانسی ئیلنا-ی ئێرانی ڕایگه‌یاندووه، محه‌مه‌د ڕه‌زا ستاره له به‌شی فیزیا، حه‌سه‌ن بێورانی له به‌شی ئه‌ندازیاری كاره‌با، ڕه‌حمه‌ت سادقی له به‌شی كیمیا، عه‌بدوڵڵا سه‌لیمی له به‌شی كیمیا، هێمن شه‌هابی له‌به‌شی (GIS) په‌رهام مورادی له به‌شی ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر، قوباد شه‌فیعی له‌به‌شی ئه‌ندازیاری كاره‌با كه هه‌موویان سه‌ر به زانكۆی كوردستانن ناویان له‌ناو لیسته‌كه‌ی زانكۆی ستانفۆردی ئه‌مریكی هاتووه.
زانكۆی ستانفۆرد ئه‌مریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌و بواره جیاوازه‌كاندا كردووه و تێدا ناوی ١٦١ هه‌زار بیرمه‌ند و توێژه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له ٢٢ به‌شی تایبه‌تی و ١٧٦ بواری پسپۆڕیدا به پێی میكانیزمه‌كانی ستاندارد وتار و توێژینه‌وه‌ی زانستیان خستۆته‌ڕوو.
ئه‌و٧ بیرمه‌ند و توێژه‌ره كورده چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی‌یان له بواره جیاوازه‌كان له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بڵاو كردۆته‌وه.
زانكۆی كوردستان له سنه نزیكه‌ی ٤٠٠ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانستی هه‌یه و زیاتر له 11 هه‌زار خوێندكاری هه‌یه و خاوه‌نی چه‌ندین سه‌نته‌ر و ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستییه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە