ئیسرائیل لە تاران دەدات

ئیسرائیل لە تاران دەدات

وەزیری بەرگری ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌تاران ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ووڵاتەکەی خوازیاری شەڕ نیـیە، بەڵام ئەگەربێت‌و ئێران هێرش بکاتە سەر تەل ئەبیب، ئەوا ئیسرائیلیش لەتاران دەدات.

ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، ڕایگەیاندووە، “نامانه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كه‌س بكه‌ین، به‌ڵام ڕێگه‌ به‌بنكه‌و سه‌كۆ سه‌ربازییه‌كانی ئێران له‌سووریا ناده‌ین ئه‌گه‌ر باجه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌كیش بێت. ڕژێمی ئێرانیش له‌دوا ڕۆژه‌كانی دایه‌”.

ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، بەبێ هیچ چەندوچۆنێک به‌تووندی ووڵامی هەر لایەک دەدەنەوە ئەگەر هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل. هیواشی خواستووە دۆخەکان نەگەنە ئەو ئاستەو ئێران تواناکانی ووڵاتەکەی تاقی نەکاتەوە.

لیبه‌رمان نیگەرانی وڵاتەکەی دەربڕیوە سەبارەت بەجموجۆڵەکانی ئێران لەسوریاو وتوویەتی، تاران کار دەکات بۆ دامەزراندنی بنکەی سه‌ربازیی لەسووریاو چەکی پـێشکەوتوو بۆ ئەو بنکانە ڕەوانە دەکات‌و بە نیازە لەو بنکانەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، بۆیە ناکرێت ئیسرائیل لەبەرامبەر ئەم کارانەی ئێران دەستەوەستان بێت.

ووتیشی، له‌هەر شوێنێکی‌ سووریا ئه‌گه‌ر ئێران هەوڵبدات تێیایدا بنكه‌ی‌ سه‌ربازیی دروستبکات، ئەوا ئیسرائیل وێرانی دەکات. جەختیکردەوە كه‌ ووڵاتەکەی ئەو کارە دەکات ئیدی باجەکەی هەرچیەک ببێت.

لیبەرمان لەدرێژەی قسه‌كانیدا باسی لەوەش کردووە کە کشانەوەی ئەمریکا لەڕێکكەوتنە ناوکیـیەکە دەبێتە مایەی هەرسهێنانی ئابوری ئێران. ئاماژەی بۆ ئەوە کردووه‌، ئێران تاکوو ئێستا زیاتر لە 13 ملیار دۆلاری لە سووریا خەرجکردووەو ساڵانە دو ملیار دۆلار بەحزبوڵلاو حەماس‌و جیهادی ئیسلامی‌و گرووپە تێرۆرستیـیەکانی دیکە دەدات، ئەمەش ئێرانی لاوازکردووەو خەزێنەکەی بەتاڵ کردووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە