پەیامی کورد … تۆمەتباری کوشتنی چالاکوانەکەی بەسرە لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی چالاکوانێکی بەسرە دەستگیرکردووە و رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دەکرێتەوە.
لە راگەیەنراوێکدا دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاندوە: لەسەر داوای دەزگا ئەمنییەکانی عێراق کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی چالاکوانێک بە ناوی عەلی کەریم بەهادلی لە بەسرە دەستگیر کردووە.
راشیگەیاندوە: تۆمەتبارەکە دانی بە کوشتنی عەلی بەهادلیدا ناوە و لەسەر فەرمانی دادوەر رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێتەوە.
عەلی بەهادلی کوڕی چالاکوانی ناسراوی بەسرە فاتمە بەهادلییە و رۆژی هەینی 23ی تەموز کوژرابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە