پەیامی کورد ... بەڕێوبه‌ری پێشا‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دەڵێ، سبه‌ی چوارشه‌ممه پێشا‌نگایه‌كی تایبه‌ت به به‌رهه‌مه كشتوكاڵییەکان ده‌كرێته‌وه، کە چەندین وڵات تێیدا بەشدار دەبن.
سۆران قادر بەڕێوبه‌ری پێشا‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند: "سبه‌ی كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ، پێشا‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بە مەبەستی له به‌رگگرتنه‌وه و پۆشاکكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان و بە ئامادەبوونی ١١ ووڵات، پێشانگایەکی تایبەت دەکاتەوە.
راشیگه‌یاند: "پێشا‌نگاكه ٤ رۆژ ده‌خایه‌نێت و، ١٥٠ كۆمپانیای نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیش تێیدا به‌شدار ده‌بن، پێشا‌نگاكه تایبه‌ت ده‌بێت به له به‌رگگرتنه‌وه و پۆشاككردنی مادده خۆراكییه‌كان و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە