پەیامی کورد ... ماکرۆن : هێزی ئەتۆمی فەڕەنسا ئەمنییەتی ئەورووپا بەهێزتر دەکات و فەڕەنسا خاوەن ٣٠٠ کڵاوی ئەتۆمییە .
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاشكرایده‌كات، وڵاته‌كه‌ی خاوه‌نی نزیكه‌ی ٣٠٠ كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی جه‌نگییه.
ماكرۆن له میانه‌ی وته‌یه‌كیدا له كۆلێژێكی سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسا باسی له ستراتیژی به‌رگری ووڵاته‌كه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پرسی كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك له ووڵاتانی ئه‌ورووپادا پێویستی به كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
وتیشی "فه‌ره‌نسا ده‌ستبه‌كارده‌بێت بۆ دانانی بناغه‌ی ستراتیژێكی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی كه ببێته جێگای زۆرترین بایه‌خی هاوپه‌یمانه ئه‌ورووپییه‌كانی. ده‌توانین ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆ ته‌واوی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌وروپا پێشنیار بكه‌ین".
سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه ووڵاته‌كه‌ی خاوه‌نی نزیكه‌ی ٣٠٠ كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی جه‌نگییه.
هەروەها ڕایگەیاند : ئاسایشی دوورمه‌ودای ئه‌ورووپا په‌یوه‌سته به درووستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ئاسایشی فه‌ڕه‌نساش به‌نده به زیادكردنی توانا سه‌ربه‌خۆكانییه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە