پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک قووبەی مزگەوتەکان بەم شێوەیە لە کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت
ووتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئائینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، لەمەودوا دروست کردنی مزگەوت شێوازەکەی دەگۆردرێت و دەکرێتە شێوازێکی کوردەواری و چەند رێنمایەکیش ھەیە بۆ ئەوەی مزگەوت درووست دەکات.
نەبەز ئیسماعیل، ووتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئائینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : ، "وەزارەتی ئەوقاف بانگەوازێکی کرد بۆ ھەموو دیزاینەرانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لەمەودوا دیزاینی مزگەوتەکان بەشێوەیەکی کوردەواری دروست بکرێن، ٣٠کۆمپانیاش بەشداریان کردووە، لەوانەش ٣ کۆمپانیا دیاری کراون و لەمەودوا ئەوان بڕیار لەبارەی دیزاینی مزگەوتەکان دەدەن.
نەبەز ئیسماعیل ووتیشی، "پێویستە مزگەوتەکان مۆرکی کوردەواریان پێوە بێت، کە قووبەی مزگەوتەکان لەسەر شێوەی کڵاو و جەمەدانی کوردی دەبێت و دوور دەبین لە شێوازی ووڵاتان، بەو هەنگاوەش سیمای مزگەوتەکان کوردەواری دەبێت.
ووتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی دەشڵێ، "ئەوەی دەیەوێت مزگەوت درووست بکات پێویستە بەپێی رێنمایەکان بێت و زەویەکە ھی شارەوانی بێت و نێوان مزگەوتەکان زۆر بێت، هەوکات ئەوەی دەیەوێ مزگەوت درووست بکات دەبێ پارەی کاشی ھەبێت و ناکرێت کۆی بکاتەوە و رێگە پێدراو نییە.
شایانی باسە لە ھەرێمی کوردستاندا پێنج ھەزار و ٥٦٠ مزگەوت ھەن و لە سێ ھەزار و ١٧٤ مزگەوت ووتاری ھەینییان تێدا دەخوێندرت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە