پەیامی کورد … وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێكی نوێ دەردەكات
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە خوێندكارانی خوێندنی باڵا دەردەكات كە تەرقین قەید كراون و رایدهگهیهنێت،" دوو ساڵ دوای تهرقین قهیدهكهی، دهتوانێت داواكاریی بۆ خوێندنی باڵا پێشكهش بكاتەوە".
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، لە نووسراوێكی فەڕمیدا كە ئاڕاستەی گشت زانکۆکانی کراوە ڕایگەیاندووە،"بە مەبەستی دەستگرتن بە ئاستی زانستی، بە تایبەت لە خوێندنی باڵا، ئەنجوومەنی وەزارەت بە تێکڕای دەنگ بڕیاریدا کە خوێندکاران- قوتابیانی خوێندنی باڵا لە هەر قۆناغێکی خوێندندا بن (دبلۆمی باڵا- ماستەر- دکتۆرا) ئەوا رێنوێنییەکانی خوێندنی باڵایان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت".
ئاماژە بەوەشدراوە،" قوتابی (تەرقین قەید)كراو، دوو ساڵ دوای تێپەڕبوونی كاتی تەرقین قەیدەكەی، مافی ئەوەی هەیە سەرلەنوێ بچێتە پێشبڕكێ و داواكاری پێشكەش بكات بۆ خوێندنی باڵا بە پێی رێنوێنیی نوێ".
جێگەی باسە،تەرقین قەید ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە پێشووتر بە هۆكاری جیاواز سڕینەوەی ناویان بۆ كراوە لە خوێندنی باڵای (دبلۆمی باڵا- ماستەر- دکتۆرا).
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە