ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە موحەمەد تۆفیق عەللاوی بەربژێر و ڕاسپێردراوی پێشووی سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد.
لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تاوتوێ كرا. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی تێپەڕاندنی تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی عێراق كرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە