پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی هندستان كۆبووه‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/10/2020 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له بیرەندەر سینگ یاداڤ باڵیۆزی هێندستان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هێندستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دۆخی عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، په‌تای ڤیرووسی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی و دۆخی ڕه‌وه‌ندی هێندی له هه‌رێمی كوردستان خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییەکان و فراوانكردنی قهبارەی بازرگانی هێندستان لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه كه‌رتی تایبه‌تی هێندی ده‌توانێت وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌موو ئاسانكاری و پشتگیرییه‌كیان ده‌بێت.
هەروەها باسیان له كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له هێندستان و هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌مباره‌یه‌وه باڵیۆزی هێندستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی پێكه‌وەژیانی پێكهاته و نه‌ته‌وه جیاكانی ووڵاته‌كه‌ی خسته ڕوو و ستایشی ئه‌و كولتووره‌ی له هه‌رێمی كوردستان كرد، سەرۆک نێچیرڤان بارزانییش بڕواى هەرێمى کوردستانى بە ڕەتکردنەوەى تووندوتیژى و پەیڕەوکردنى گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان کردەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە دەستبەکاربوونى سوبهاش چاندرا کەین کونسولى گشتیى هندستان لە هەرێمى کوردستان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەروەها جه‌خت له پته‌وكردنی هاریكاری و هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا كرایەوە به‌تایبه‌تیش له بواری خوێندنی زانكۆیی و بورسی خوێندن له پسپۆڕی و تایبه‌تمه‌ندیی جیادا بۆ قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆكانی هێندستان.
تاوتوێكردنی دۆخی ڕه‌وه‌ند و ده‌ستی كاری هندی له هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تیایدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵ و كارامه‌یی كرێكارانی هێندی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە