شەش هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵات سزای بەندکرانیان بۆ بڕایەوە

شەش هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵات سزای بەندکرانیان بۆ بڕایەوە

پەیامی کورد … شەش هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵات سزای بەندکرانیان بۆ بڕایەوە

 

شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە پاییزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٦ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سەرجەم سزای ٣٠ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 

ئەو شەش کەسە بە ناوەکانی خدر قادری ئازەر، محەمەد قادری ئازەر (کوڕی خدر)، عەلی بایزیدپوور (جۆڵا)، شەفیع محەمەدنژاد، ئیسماعیل محەمەدپوور (حاجی عەبدوڵڵلا) و هاشم مورادی بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دادگایی و هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی بایزدیپوور تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی شیناوێ بە شێوەی غیابی (به بێ بەشداری خۆی) دادگایی و سزای بەسەردا سەپاوە.

 

ئەو شەش کەسە کۆتایی خەزەڵوەری ئەمساڵ (نوامبری ٢٠٢٠) لە گەڵ چەند هاووڵاتیی دیکەی پیرانشاری لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر  و پاش نزیکەی مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە