فەرماندەی قەرارگای ناوەندی خاتم الانبیا " هۆشداری " دەداتە ووڵاتانی دراوسێی خۆی

فەرماندەی قەرارگای ناوەندی خاتم الانبیا " هۆشداری " دەداتە ووڵاتانی دراوسێی خۆی

پەیامی کورد  ...   فەرماندەی قەرارگای ناوەندی خاتم الانبیا لە ووڵاتانی دراوسێی ئێران داوای کرد کە لە ڕەفتاری بەرامبەر لەگەڵ قازانجەکانی ئەمریکا خۆیان بپارێزن .

بە پێی راپۆرتێک ، سەرلەشکەر غۆلام عەلی ڕەشید فەرماندەی قەرارگای ناوەندی خاتم الانبیا ڕایگەیاند : ئێمە لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ لە ناوچەکە قازانجی هاوبەشی بۆ سەقامگیری و ئەمنییەت و پەرەپێدانمان هەیە و چاوەڕوان دەکەین لە ڕەفتاری هاوشێوە و بەرامبەر لەگەڵ قازانجی ئەمریکا و ئیسرائیل کە ئامانجێک جگە لە جیاوازی و شەڕ لە ناوچەکە دا نییە ، خۆبپارێزن لە بەر ئەوەی کە تێچووی ئەمە بۆ تەواوی خەڵکی ناوچەکەیە و بە ژیانی هاوبەشی ناوچەکە زەرەر و زیانی گەورە دەگەێنێت .

هەروەها ڕایگەیاند : ئێمە بە ژیانێکی لە یەک تێگەیشتن و ئاشتی لەگەڵ دراوسێیەکانمان باوەڕمان هەیە  و بۆ ئەمەش هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ . هیوادارین توانای ئێمە لە بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ شەڕ لە ناوچەکە لەگەڵ شکست هاوڕا بێت . ئەگەر وا نەبێت ناوچەکە لە زەلکاویکی گەورە لە ڕووداوی مەترسیدار و نە جێگای قەرەبوو کردنەوە و پێش بێنی لە سەر بابەت و کات دەچەقێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە