قائیمقامی شاری مه‌ریوان " ڕۆژهەڵات " ڕایگه‌یاند: چالاکی بازرگانی بازاڕچه‌ی سنووری خانم شێخان له شاری مه‌ریوان ده‌ستی پێ کردووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتێک له قائیمقامییەتی شاری مه‌ریوان، محه‌مه‌د شه‌فیعی، قائیمقامی شاری مه‌ریوان ڕایگه‌یاند که حه‌فته‌ی ڕابروو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له تاران بڕیاری کردنه‌وه‌ی بازاڕچه‌ی سنووری خانم شێخان له مه‌ریوانی داوه و به پێی یاسای نوێی سنووره‌کان کار ده‌کرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد : به‌م پێیه له‌م بازاڕچه‌یه، ۱۰ هه‌زار و ۳۱۸ پیله‌وه‌ر ئیش ده‌که‌ن که هەر نه‌فه‌رێک ۷۰۰ هه‌زار لە باجی گومروکی پێ دەبەخشرێت و بۆ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک ئه‌م به‌خشینه‌ش ده‌بێته ۲ ملیۆن ونەوەد هه‌زار تمه‌ن.
شه‌فیعی هەروەها ووتی: دوێنێ یه‌که‌مین بارهەڵگری که‌ل و په‌لی ناو ماڵ له سنووری خانم شێخان بۆ ناو ئێران گوازراوه‌ته‌وه که ۳ مانگ درێژه‌ی هه‌یه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە