ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکانی ژاپۆن بەرزبووه‌وه‌

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکانی ژاپۆن بەرزبووه‌وه‌

پەیامی کورد... ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکانی ژاپۆن بەرزبووه‌وه‌


ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکانی ویلایەتی ئیشیکاوای ڕۆژئاوای ژاپۆن و کەناراوی نیمچەدوورگەی نۆتۆی ئەم ناوچەیە گیانیان لەدەستدا، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٠٣ کەس.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن، ژمارەی ئەو کەسانەی لەو بوومەلەرزانەی لە هەفتەی یەکەمی کانوونی دووەمدا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٠٣ کەس.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ٢٢ ناوچەی جیاوازدا تێکڕا ٢٦ هەزار کەس لە پەناگەکاندا دەمێننەوە و، بەهۆی تێکچوونی ڕێگاوبانەکانەوە سێ هەزار و ١٠٠ کەس گیریان خواردووە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە سەرانسەری ناوچەکەدا ٥٦٦ کەس کە بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە برینداربوون، چارەسەریان وەرگرتووە و ٦٨ کەسیش تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە