پەیامی کورد ... هۆشداری سەبارەت بە مەترسییەکانی ئەنبارگەلی کیمیاوی و سووتەمەنی لە پایتەخت و شارە جیاوازەکانی ئێران زیاتر دەبێت .
لە دوای تەقینەوەکەی هەفتەی ڕابردوو لە بەیرووتی پایتەختی لۆبنان ، هۆشداری بەڕیوبەرانی شاری دەربارەی کۆگا و ئەنبارگەلی مەواددی کیمیاوی و سووتەمەنی لە ناوچەگەلی جێنیشتەجێبوون لە سارە گەورەکانی ئێران لەوانەش پایتەختی ئێران دا بەرزتر دەبێتەوە .
لە نوێترین کاردانەوەدا ، بەڕێوبەری گشتی ئاگرکوژێنەوەی تاران ڕاگواستنی ئەنبارگەلی مەترسیداری پەیوەست بە بڕیاردان لە ئاستی باڵای ئێران دا زانی و ووتەبێژی ڕێکخراوی بەڕیوبەرانی کاتی لەناکو و مەترسییەکانی ووڵات داواکاری گرتنەبەری ڕێکارگەلی پاریگاکانە دەربارەی کۆگا و ئەنبارگەلی کیمیاوی لە شارە جیاوازەکاندا . نوێنەری بووشەهر لە شەورای باڵای پاریزگاکانیش هۆشداری یان دا کە بوونی ٢٢ مەخزەنی نەوت ، بەنزین و گازوائیل لە پەنای بافتی نیشتەجێ بوونی ئەم شارە دەتوانێ بە ٢٠٠ هەزار کەس زەرەور و زیان بگەێنێت .
مەهدی داوەری بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەکانی شارەوانی تاران ، لە ووتووێژێکدا هەواڵ لە بوونی ئەنبارگەلی نەوتی تاران لە سێ ناوچەی شەهران ، سەوهانەک و ڕەی دەدات و ووتی کە دیدار و چاوپێکەوتنی زۆریان لەم کۆمەلەیە لە تاران هەبووەو دانیشتن گەل و مانۆڕگەلێکیش لە لایەن ئاگرکوژێنەوە وە بەرێوەچووە و هەموو خاڵەکانیان پێڕاگەێندراوە
ڕاپۆرتگەلێک لە " کۆگاکەلی وەحشەت و مەترسیدار "
هاوکات ڕۆژنامەی خۆراسان لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە هەبوونی کۆکاگەلێکی مەترسیداری مەواددی کیمیاوی و سووتەمەنی لە ناوچەی نیشتەجێ بوون لە هەندێک لە شارەکانی ئێران لەوانەش مەشهەد ، خۆڕەم ئاباد و بووشەهر کردووە . ئەم ڕۆژنامەیە نووسی بۆ هەندیک لە کۆگاکانی چارەیەک دۆزراوەتەوە بەڵام هەندێکی دیکەش ئێستاش " کۆگای وەحشەت و مترسییە " کە لە شارەکان و لە پەنای ژیانی خەڵک دایە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە