سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە میری یەزیدییانی جیهان دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە میری یەزیدییانی جیهان دەکات

پەیامی کورد   ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە میری نوێی ئێزدییان میر حازم میر تەحسین بەگ دەکات و رایدەگەیەنێت "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان وەك ھەمیشە پاڵپشت و یارمەتیدەر دەبێت، هەوڵدەدات خزمەتێکی شایستەتری خوشک و برا ئێزدییەکان بکات و لە ئێش و ئازارەکانیان کەم بکاتەوە".

بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک میری ئێزدیانی جیهان، ئەمڕۆ شەممە 27/7/2019  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە میر حازم میر تەحسین بەگ کرد. لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی حکوومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ میری نوێی ئێزدییان خواست و ئاماژەی بەوەدا کە خوشک وبرایانی ئێزدی پێکهاتەیەکی رەسەنی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستانن و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پاڵپشت و یارمەتیدەریان دەبێت و وەک هەمیشە هەوڵدەدات خزمەتێکی شایستەتری خوشک و برا ئێزدییەکان بکات و لە ئێش و ئازارەکانیان کەم بکاتەوە .

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا میر حازم سوپاسی پشتیوانی و پشتگیری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە