پەیامی کورد ... ڕووسیا و پەیەدە ڕیکەوتن
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاندووە : لە گەڵ ڕووسیا ڕێکەوتوون لەسەر بڵاوەپێكردنی هێزەكانی ئەو ووڵاتە لە چەند ناوچەیەكی باكوور و باكووری رۆژهەڵاتی سووریا .
مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هەسەدە لە تویتێكدا رایگەیاند: میوانداری ئەلكساندر شایكۆ فەرماندەی هێزەكانی ڕووسیا لە سووریای كردووە.
وتیشی، كۆبوونەوەیەكی گەشبینانەیان هەبووە و تیایدا لەسەر بڵاوەپێكردنی هێزەكانی ڕووسیا لە ناوچەكانی عاموودا، تل تەمەر و عەین عیسا رێككەوتوون.
وتیشی: ئەو هەنگاوەیان لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریە لە ناوچەكەدا و هەوڵەكانیشیان لە پێناو بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولا یەكدەخەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە