کاردانەوەی عێراقچی بە دەرچوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا

کاردانەوەی عێراقچی بە دەرچوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا

پەیامی کورد ...  عەباس عێراقچی ، جێگری کاروباری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ دەرچوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا .

بە پیی ڕاپۆرتێک ، عەباس عێراقچی ، جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە لێکدانەوەی دەرچوونی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا و ئەوەی کە دەوترێ ئەمریکا بەم کارە هەوڵی لێدانی ئێرانی ئامادە دەکات ، ووتی : " ووتوووێژی زۆر سەبارەت بەم بابەتە کراوە و کاردانەوەی جۆراوجۆر لە ئاستی جێهانی هەبووە تەنانەت لە ناوخۆی ئەمریکادا بووە دەبێ ببینم ئایا بە ڕاستی ئەم کارە دەکەن یا نە و ئێمە بە پێی ئەوە بڕیار دەدین .

عێراقچی سەبارەت بەوەی کە ئەم هەوڵەی ئەمریکا لە سەر دۆخ لە سووریا و ناوچەکە چ کاریگەری دەبێت ووتی : " ئیزن بدەن پێشان بزانین ئەنجامی دەدەن یا نە " .

تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە ووڵاتی سووریا لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠١١ ەوە تا بە ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە . هێزەکانی ئەرتەشی ئەم ووڵاتە لەگەڵ میلیشیاکانی چەکدار لە گرووپگەلی جۆراوجۆر شەڕ دەکەن . گرینگترین و گەورەترینی ئەم گرووپانە ، گرووپی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی یا هەمان داعش بووە کە ئێستا بەشێکی گەورە لە هێزەکان و زەوینەکانی بن کۆنترۆڵی خۆی لە دەست داوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە