پەیامی کورد … رۆژنامەیەكی ئەمریكی لەسەر بەكرێگیراوەكانی ئێران لە عێراق هۆشداری دەدات
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لەسەر بەكرێگیراوەكانی ئێران لە عێراق هۆشداری دەداتە ئیدارەی وڵاتەكەی و جەختلەوەدەكاتەوە، كە چەكی پێشكەوتووتر بەكار دەهێنن.
نیویۆرك تایمز ئاماژەی بەوەداوە، لەگەڵ بەكارهێنانی چەكی پێشكەوتووتر لەلایەن بەكرێگیراوەكانی ئێران لە عێراق هەڕەشەكان زیاتر دەبن، لەوانەش درۆنی بۆمبڕێژكراو، كە توانیویەتی خۆی لە سیستمەكانی بەرگری بنكە سەربازییەكان بدزێتەوە و لە ئامانجە ئەمریكییەكان بدات.
ئەوەش هاتووە، میلیشیا عێراقییەكان بەردەوام ئەو بنكە سەربازیانە دەكەنە ئامانج كە هێزە ئەمریكییەكانیان تێدایە كۆتا هێرشیش بۆ سەر بنكەی سەربازی "عین الاسد" بوو، لەئێستاشدا وەزارەتی بەرگری ئەمریكا تاوتوێی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە دەكات.
پێشتریش لای خۆیەوە جەنراڵا "كینیس ماكێنزی" فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریكا ئاماژەی بەوەدابوو، ئەو هەڕەشەی درۆنەكان دروستی دەكەن هاوكاری سوپای ئەمریكا دەكات كە رێگە بۆ بەرپەرچدانەوەیان بدۆزێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە