به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی، شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی : پارتی به هیچ شێوه‌یه‌ك سووكایه‌تی قبووڵ ناكات و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له به‌كره‌جۆی سلێمانی و شۆێنه‌كانی تری ئه‌م سنووره، دلنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م بێ رێزییه و هێرش كردنه‌ی سه‌ریان و رێگری كردن له چونه ژوری پارتییه‌كان بۆ ده‌نگ دان ، بێ وڵام نامێنێ و چیتر ئه‌م ئێرهابه فكری و فیزیكیه قابلی قه‌بول نییه و لێیان قبوڵ ناكه‌ین.
ئه‌مڕۆ له سلێمانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی یهكێتێیەوە ڕێگری له پێشمه‌رگه و پۆلیسی پارتی ده‌كرێت بڕۆنه ژووره‌وه و ده‌نگی خۆیان به ئازادی بده‌ن و گرفتیان بۆ دروست ده‌كه‌ن، وه‌ك پیشمه‌رگه‌كان ده‌ڵێن، سووكایه‌تییان پێ كراوه له لایه‌ن ئه‌و هێزه ئه‌منییانه‌ی كه هێندراونه‌ته لای مه‌كته‌بی ڕووناكی له به‌كره‌جۆ.
لەم بارەیەوە له لێدوانێكی تایبه‌تیدا شیخ ئه‌دهه‌م بارزانی بۆ سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه‌ی كه ده‌درێت بۆ ڕێگریكردن له ده‌نگدانی پێشمه‌رگه‌و پاسه‌وانانی پارتی ئیدان ده‌كه‌ین و پێیان ده‌ڵێین خه‌یاڵیان خاوه به‌م هه‌وڵه بچووك و نهزۆكانهوه ڕێگه له دڵسۆزانی پارتی ناگیرێ.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ئێمه ئاگاداری خولهك به خوله‌كی ناوچه‌كه‌ین و ده‌بینین و ده‌زانین كه ڕێگری ده‌كرێت له ده‌نگده‌رانی پارتی و كێشه‌یان بۆ دروستده‌كرێت تا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت نه‌هێڵرێت ده‌نگه‌كانیان بده‌ن.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: كارمه‌ندانی كۆمسیۆن له‌سه‌ر پشكی پارتی له سلێمانى له‌سه‌ر خه‌تن تاوه‌كو ئه‌و ڕێگریانه بوه‌ستێنن كه به‌رامبه‌ر به ده‌نگده‌رانی پارتی ده‌كرێت له سنووره‌كه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە