پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی کورد لە بانە دەستبەسەر کرا
هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران دوای گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١، ، هاووڵاتیەکی خەڵکی کامێران بە ناوی سامان محەمەدی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێنی نادیار گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سامان محەمەدی پێشتر بۆ ماوەیەک ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و دوای جیابوونەوە لەم حیزبە لە رێگەی سنووری بانه خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی سامان محەمەدی لەبەردەستدا نیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە