پەیامی کورد ... ٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لایەن سوپای سووریاوە تێکشکێندرا.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە سوپای سووریا توانیویانە ٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکبشکێنن، کە ویستویانە پاڵاوگەی حۆمس بکەنە ئامانج.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ٤ی ئەم مانگە پاڵاوگەی حۆمس و ژمارەیەک کارگە و وێستگەی گازی سەر بە پاڵاوگەکە لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانە هێرشی کرایە سەر، بەهۆیەوە ئاگر لە پاڵاوگەکەدا کەوتەوە و زیانێکی مادی زۆری لێکەوتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە